سه‌ردار عه‌بدوڵلا: رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ئاسنتر ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌خشی سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد پێی وایه كه‌سایه‌تیی مسته‌فا كازمی یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كانی له‌گه‌ڵدا چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند
بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كابینه‌یه‌ك له عێراق پێویسته‌ی كۆمه‌لێك فاكته‌ر هه‌بن له هه‌موویان گرنگتر و كاریگه‌رتر پاڵپشتیی ناوخۆییه، به‌تایبه‌ت لایه‌نه سیاسییه‌كان، چونكه ئه‌م كابینه‌یه ئێران مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌مریكا پشتیوانیی توندی ده‌كات، ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانان پشتگیریی به‌هێزی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ عیراق له‌م دۆخه‌ی ئێستادا و گرنگه پشتگیریی ناوخۆیی به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی عێراق راشیگه‌یاند ” كازمی كه‌سێكی لیبراڵه و له ره‌گه‌زپه‌رستی و تائیفییه‌ت و شۆڤێنییه‌ت رزگاری بووه، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌زانێت، هه‌روه‌ها هاوڕێی كۆمه‌ڵێك له سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه رێككه‌وتن ئاسانتر ده‌كات.