رۆناڵدۆ خه‌ڵاتی THE BEST به‌ده‌ست هێنا

خواكوڕك

شه‌وی دوێنێ 9/1/2017 ‌ رێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی باشترینه‌كانی 2017 كه‌ ناسراوه‌ به‌ THE BEST، له‌ ستۆدیۆی ته‌كنه‌لۆیا و به‌رهه‌مهێنانی وڵاتی سویسرا و له‌شاری زیورخ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، تیایدا رۆناڵدۆ وه‌ك باشترین یاریزانی 2016 ده‌ستنیشانكرا.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌میانی پێشكه‌ش كردنی ووته‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجارنیه‌ ئو خه‌ڵاته‌ وه‌رده‌گرێت به‌ڵام یه‌كه‌مینجاره‌ خه‌ڵاته‌ نێویه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت و زۆریش دڵخۆشه‌ به‌وه‌رگرتنی.

كریستیانۆ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی سوپاسی هه‌واداران و راگه‌یاندنه‌كان و راهێنه‌ر و یاریزانانی كرد و ناراسته‌وخۆ به‌میسی ده‌ڵێت، به‌داخه‌وه‌م بۆ چه‌ند كه‌سێك له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌ ئێستا له‌گه‌ڵمان نین له‌م شه‌وه‌ كه‌ ده‌زانم هۆكاره‌كه‌ی چیه‌.

Back to top button