كه‌شناسی هه‌رێم: لە ھەندێك ناوچەی هه‌رێمی كوردستان باران دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى، به هه‌مان شێوه‌ى ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، ته‌نیا له ناوچه شاخاوییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌گه‌رى بارانبارینێكى كه‌م هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.