پێنج سوودی گرنگی بادەم بزانە

بادەم یەكێكە لەو خۆراكانەی سوودی هەیە بۆ تەندروستی مێشك و دەماغ و دژایەی دەركەوتنی نیشانەكانی پیری دەكات لەسەر پێست.

ئاشكرایە بادەم بڕێكی زۆر لە ڕۆن لە پێكهاتەیدا هەیە و بۆ بەهێزكردنی خانەكانی مێشك زۆر پێویستە بەتایبەت بۆ منداڵەكان و وادەكات مێشكیان چالاكتربێت.

ئەمانەش چەند سودێكی بادەمن بۆ تەندروستی مرۆڤ: 

1- ئەوكاتەی زەیتی بادەم بۆ قژت بەكاردەهێنیت ئەوە تاڵەكانی قژت لە قرتاندن دەپارێزێت .

2- ئێسكەكان بەهێز دەكات و گەدە لە سوتانەوە دەپارێزێت .

3-بۆ خانمانی دووگیان دەتوانن بادەمی سوورەوكراو بەكاربهێنن بۆ ڕێگری كردن لە دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوەی ماوەی دووگیانی .

4- ڕێگری دەكات لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لەناو جەستەدا ، بۆ ئەوەی لە توشبوون بە شێرپەنجە دوور بیت ڕۆژانە چەند دەنكێك بادەم بخۆ.

5- سەرچاوەیەكی زۆر باشی كانزا و پێكهاتە بەسوودەكانە كە جەستە پێویستی پێیەتی .

Back to top button