هەركەسێك بیەوێت بەغدا كۆنترۆڵ بكات دوژمنی رەقەم یەكی كوردستانە..
لە ئێستادا سێ ناوەندی سیاسی بەهێز لە عێراق هەیە، یەكەمیان موقتەدا سەدرە و دووەمیشیان مەلا كانی ئێران و سێهەمیشیان سەرۆك بارزانی و هەولێرە، سەرۆك بارزانی و هەولێر لەو تەوازناتەی ناو بەغدا نین بەڵام لە دەرەوەی بەغدا ناوەندێكی بەهێزە، بەڵام هەرچی موقتەدا سەدر و مەلا كانی ناو ئێران لە ناوەخۆی بەغدا دا لە هەولی كۆنترۆڵكردنی یەكترن، لەو روانگەیەوە تەوازناتەكان لە بەغدا لەچوارچێوەی بەرژەوەندی گەلی كوردستانە، هەر هێزێك بیەوێت، ئەو تەوازناتانەی هێز تێكبدات لە بەغدا، راستەوخۆ دەكەوێتە بەردەم هەولێر و سەرۆك بارزانی، بۆیە لەو روانگەیەوە، هەرچی ویستی تەوازناتی هێز لە بەغدا تێكبدات دوژمنی رەقەم یەكی كوردستان و هەولێرە..
بۆ؟ چونكە..لەبەغدا دوای خۆپێشاندانەكان، پرۆسەی سیاسی كۆتایی هاتووە، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت تەوازناتی هێزە لە بەغدا، مەلاكانی ئێران لەبەرەیەكن و موقتەدا سەدر و عروبیەكانیش لەبەرەیەكی ترن، موقتەدا سەدر لە ئێستادا لەرووی ستراتیژیەوە بەهێزترین كەسایەتی عێراقە، موقتەدا سەدر لە ئێستادا لە پشتی كازمی خەریكی تێكدانی تەوازناتەكانی ناو عێراقە، جموجۆڵەكانی ئەم دوایەی كازمیش لە نزیك بوونەوەی لە حزبڵای عێراقی و دەروازە سنوریەكان و بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پێش وەقتە، نیشانەی مەترسیداری تێكدانی تەوازناتی هێزە لە بەغدا، كەوایە پرسیار ئەوەیە ئایا موقتەدا سەدر چی لە عێراق دەوێت؟ پرسیارەكە رۆشنە، كە موقتەدا سەدر ( بانگەشەی سەروەری عێراق و سیادەی عێراق دەكات) ئالێرەدایە موقتەدا سەدر رێبەرایەتی (عروبیەكان و شیعە عروبیەكان دەكات) واتا عروبیەكان بەكار دەهێنێت دژی مەلاكانی ئێران، بۆ ستراتیژەكەی كە گەرانەوەی سەروەری عێراق و سیادەی عێراقە، بەڵام ئایا دژی شیعەی ئێرانە؟ نەخێر بەڵام موقتەدا سەدر دەیەوێت بلێت ( شیعەی عێراق و عێراق سیادە و سەروەری خۆی هەیە) كە جیاوازە لە سیعەی ئێران و ئێران” با روونتر قسە بكەی موقتەدا سەدر ئێستا بەهەموو هێزی لە پشتی كازمی دایە، كازمیش تەواو چۆتە ژێر سێبەری موقتەدا سەدر، ئەو جمۆجۆڵانەی كە كازمی دەیكات لە چوارچێوەی ستراتیژی موقتەدا سەدرە، لە دژی تەوازناتی ناو بەغدایە، بەڵام ئەوەی لێرەدا گرینگە ئێمە لە سنوری بەغدا دەبێت چی بكەین، ئێمە كە ئێستا دیكۆریش نین لە بەغدا بەڵام قوەتی ئێمە لە هەولێرەوە دێت، واتا تا ئەو كاتە هەولێر ناوەندێكی بەهێزە لەبەردەم بەغدا بەڵام پێویستە ( مەشهەدی ناو بەغدا بەو دونیابینینەی ئێستا بگۆرێت) چونكە لە ئاستی رووداوەكانی ناو بەغدا نیە، بەباشی ناتوانین مەترسیەكانی كازمی ببینین، بۆ؟ چونكە نابینین كازمی وا خەریكی تێكدانی هاوسەنگی و تەوازناتەكانە، ئەگەر باری مەلا كانی ئێران لێژ بوو لە بەغدا پێویستە پشگیریان بكەن بۆ رێگری لە نیەتی تێكدانی تەوازناتەكانی هێز و كۆنترۆڵكردنی عێراق..