بارزانی باسی تاكه‌ بژارده‌ی سه‌ركه‌وتنی كورد ده‌كات له‌ سوریا

خواكوڕك

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، “جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوا و یه‌كریزی نێوانیان گه‌ره‌نتی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كورده‌ له‌ ئاینده‌ی سوریادا”.

رۆژی 16/1/2017 مه‌سڕور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ جانێت ئەلبێردا كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لەهەولێر رایگه‌یاند، “قۆرخكاری و تاكڕه‌وی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر داهاتووی كورد له‌ سوریا دروستكردووه‌”.

له‌دیداره‌كه‌دا مه‌سڕور بارزانی به‌ جانێت ئەلبێر، كه‌ هاوكات نوێنەری وڵاتەكەشییەتی بۆ كاروباری سوریا، باسی له‌ گرنگی به‌شداری كردنی كورد له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانای پایتەختی قیرغیستان‌ كردووه‌ و پێی راگه‌یاندووه‌، بەشداریكردنی نوێنەرانی گەلی كورد لەكۆبوونەوەی ئاستانا بۆ بەرژەوەندی هاوبەش بەگرنگ دانرا.

هه‌رله‌و باره‌وه‌ كۆنسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاندووه‌، كورد لەبەرەی پێشەوەی شەڕی دژ بەتیرۆریستانی نێودەوڵەتی دان، بۆیە لەچۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكاندا بۆچوونەكانتان بەلامانەوە گرنگن ‌و بەسوودن. هه‌وه‌رها پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان ده‌بڕی و دووپاتی له‌ پێویستی هێزێكی مۆدێرن كردووه‌ بۆ پێشكه‌رگه‌.

مه‌سڕور بارزانی

Back to top button