نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

ئەمڕۆ دووشەممە (3ی ئابى 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (43) دۆلار و (32) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (40) دۆلار و (9) سەنت فرۆشراوە.

بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.

Back to top button