له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان دوو كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، دوو کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە 65 توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.

د. جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، دوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، (65) توشبووی دیکە تۆمارکراون، کە (33) کەسیان پیاون، (32) توشبوشیان ژنن.

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە رۆژئوای کوردستان، (689) کەسە، تا ئێستا (198) کەس چاکبونەتەوە، (42) توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button