مێسی گورزێكی گەورە لە یانەی بارسێلۆنا دەدات

دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە قەیڕانی ڕۆیشتنی مێسی ڕزگاری بوو، ئەمجارە كێشەیەكی دیكە بەهۆی بەشداریكردنی مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجەنتینیا ڕووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە و دەبێت یانەكە بە قورسی باجەكەی بدات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڕیارە مێسی لەگەڵ ئارجەنیتن بەشداری لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022 بكات، بۆیە لە ڕۆژانی 8 , 13 ی ئۆكتۆبەر دەبێت بۆ هەردوو یاری ئەكوادۆر و بۆلیڤیا ئامادەبێت، كێشەكەش لەوەدایە كە رێكارە تەندروستییەكانی ئارجەنتین مێسی ناچار دەكات كە دوو هەفتە بەر لە یارییەكان گەشتی ئارجەنتین بكات و لەوێ سەرەتا كەرنتنین بێت و دواتر بەشداری یارییەكان بكات، ئەوەش واتای ئەوەیە مێسی بۆ ماویەی چەند هەفتەیەك لە بارسێلۆنا دوور دەكەوێتەوە و لە یارییەكانی سەرەتای لیگا بەرامبەر ڤیاریال و سیلتا فیگۆ و یانەی سیڤییا ناتوانێت ئامادەبێت، بەمەش گورزێكی گەورە بە یانەی بارسێلۆنا دەكەوێت.

جێی ئاماژە پێكردنە سزاكەی سەر مێسی هەڵگیراوە و دەتوانێت لە یارییەكانی داهاتووی هەڵبژاردەی ئارجەنیتنا ئامادەبێت و وەك پێشتر یاری بكاتەوە.

Back to top button