هێزی یاسایی ڕیفراندۆمی كوردستان به‌پێی بنه‌ما یاساییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
نهشبیر جه‌میل
رێفراندۆم (Referendum) له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی لاتینیه و، دواتر له ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كاندا، له لایه‌ن فه‌ڕه‌نسی و ئه‌مریكی و سویسرییهكانهوه زیاتر گرنگی پێدرا و به‌كارهات. له هه‌ندێك له وڵاتان، له جیاتی به‌كارهێنانی وشه‌ی ڕێفراندۆم (Referendum) وشه‌ی (plebiscite) یان به‌كارهێناوه، كه هه‌ر هه‌مان مانای هه‌یه. له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه، “فه‌رهه‌نگی شارا” وشه‌ی ڕیفراندۆمی به‌مشێوه‌یه باس كردووه، كه بریتییه له ڕاپرسی له ته‌واوی خه‌لك بۆ ئه‌نجامدانی كارێك، كه له زمانی كوردیدا گشتپرسی پێده‌ڵێن. رێفراندۆم به دیارترین و به‌ربڵاوترین ئامراز داده‌ندرێت بۆ بڕیاردان له مافی چاره‌ی خۆنووسین. هه‌روه‌ها به ڕێگایه‌كی شارستانی و په‌سه‌ندكراویش داده‌نرێت، چونكه پشت ده‌به‌ستێت به ویست و ئاره‌زووی ئه‌و ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌یی، كه ده‌یه‌وێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات.
مه‌به‌ست له رێفراندۆم به شێوه‌یه‌كی گشتی، بریتییه له وه‌رگرتنی ڕای گه‌ل یان كۆمه‌ڵێك، بۆ كارێك یاخود مه‌سه‌له‌یه‌ك یاخود كێشه‌یه‌ك. ئه‌م كار‌و مه‌سه‌لانه بریتین له پڕۆژه‌ی یاسایه‌ك، كه له‌م حاڵه‌ته‌دا، به‌و ڕێفراندۆمه ده‌گوترێت رێفراندۆمی ته‌شریعی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ كارێكی تر بێت، وه‌كو بڕیارێك یاخود هه‌ر كارێكی تر جگه له پڕۆژه یاسا، ئه‌وا به ڕێفراندۆمی ڕامیاری ناوده‌برێت. هه‌روه‌ها جگه له‌مانه‌ش، خستنه‌ڕووی بابه‌تێكی گشتییه، به مه‌به‌ستی ده‌نگدان و وه‌رگرتنی ڕای به‌شداربووه‌كان به ڕه‌زامه‌ندی دان یاخود ڕه‌تكردنه‌وه.
ئه‌و ڕێفراندۆمه‌ی كه ئێمه وه‌ك ئامرازێكی ئاشتیانه بۆ پیاده‌كردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین مه‌به‌ستمانه، ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی ڕێفراندۆمی ڕامیارییه‌وه، كه ئه‌ویش پرسیارێكه و له دانیشتوانی ناوچه یان هه‌رێمێكی دیاریكراو ده‌كرێت بۆ زانینی ئاره‌زووه‌كانیان و هه‌روه‌ها دیاریكردنی باری ڕامیاری و و بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیان. ڕێفراندۆم له‌مباره‌وه، به ڕێگایه‌كی ته‌واو ته‌ندرووست داده‌نرێت بۆ زانینی ویستی گه‌لێك، تا بزانرێ كه چۆن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی سیاسی خۆی ده‌دات.
جۆره‌كانی ڕیفراندۆم و شێوازه‌كانی پیاده‌كردنی، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به لۆژیكی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌تی نیمچه- ڕاسته‌وخۆ، كه تێیدا جۆرێك له هاوكاری له نێوان هاونیشتیمانیان و نوێنه‌رانیان درووستده‌بێت. واتا گه‌ل، یان ده‌بێته تاكه ده‌سه‌ڵات، یان ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ره‌كی له ته‌نیشت ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر.
ئه‌و رێفراندۆمه‌ی كه له ٢٥ـ ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٧ له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامدرا، له پۆلێنبه‌ندی جۆره‌كانی ریفراندۆمدا، پێیده‌گوترێت ڕێفراندۆمی نیشتمانی بۆ مافی چاره‌نووس و، له چوارچێوه‌ی ریفراندۆمی رامیارییه، كه ئامانج لێی دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خاك و گه‌لێكه له‌گه‌ڵ گه‌ل یان ده‌وڵه‌تێكی دیكه. واته گه‌لێكی دیاریكراو بڕیار ده‌دات كه سه‌ربه‌خۆ بێت یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌دا بمێنێته‌وه و پاشكۆ بێت، یان له‌ژێر ڕۆشنایی یاسای نێوده‌وڵه‌تی یان ده‌ستووری ئه‌و وڵاته، له گه‌ڵیدا یه‌كبگرێت.
هه‌روه‌ها له‌م جۆره رێفراندۆمه‌دا، گه‌لێكی دیاریكراو بڕیار ده‌دات، كه پیاده‌ی مافی چاره‌نووس بكات. ئه‌و پیاده‌كردنه له رێگه‌ی چه‌ند ئامرازێكی وه‌ك ڕیفراندۆمی گشتی و بریاری دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستووری، یان له ریگه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخواز، به‌هۆی شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی چه‌كداری، یان له رێگه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند، ئه‌نجامده‌درێت. هه‌روه‌ها ده‌كرێ ڕێفراندۆم له ڕێگه‌ی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بكرێت، وه‌ك بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی یان كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یان په‌یماننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به بڕیاری ٦٣٧ له ١٦/١٢/١٩٥٢، كه به ناونیشانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له بڕیاردانی چاره‌نووسدا هاتووه، له دیباجه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: مافی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له بڕیاردانی مافی چاره‌نووس، مه‌رجی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی مافه‌كانی مرۆڤه. ھه‌روه‌ھا له چارتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ھه‌ردوو مادده‌ی (١و٥٥)دا، كه ئامانجی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له مافی وهكھهڤی و یه‌كسانی، په‌یوه‌ندی دۆستانه له نێوان گه‌لاندا په‌ره‌پێبدات، مافی چاره‌نووسی گه‌لان دێنێته ئاراوه، كه ئاشتی جیھانی به‌ھێز ده‌كات .
هه‌روه‌ها له بڕگه (٢)ی بڕیاره‌كه‌دا ھاتووه: به گوێره‌ی پڕه‌نسیپه‌كان و رۆحی چارتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه په‌یوه‌ندی به ھهرێمێكهوه ھه‌یه، كه ئاره‌زووی گوزارشتكردنی ئازادانه‌ی خه‌ڵكی ھه‌یه بۆ گه‌یشتن به مافی چاره‌نووس، ئه‌مه له ڕێگه‌ی ڕێفراندۆم یان ھه‌ر ئامرازێكی دیكه‌ی زانراو و ناسراوی دیكه‌ی دیموكراسی ده‌بێت و، وا باشه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جیبه‌جێ بكرێت.
ئه‌وجۆره رێفراندۆمه، پێشوتریش له شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا له وێڵز له سه‌ره‌تای ئاداری ١٩٧٩ ئه‌نجامدراوه، تا ئۆتۆنۆمی وه‌رگرێ.ھه‌روه‌ھا ڕیفراندۆمی ٢٠١٥ ی سكۆتله‌ندا، كه به مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدرا. له ھهردووكیاندا گه‌ل ڕه‌زامه‌ندی نه‌دا. ھه‌روه‌ھا ڕیفراندۆمی ھه‌رێمی كیوبیك بۆ جیابوونه‌وه یان مانه‌وه له چوارچێوه‌ی كه‌نه‌دا، كه له ساڵه‌كانی ١٩٨٠ و ٢٠٠٦ ئه‌نجامدران و، له هه‌ردووكیاندا، گه‌ل به نه‌خێر وه‌ڵامی دایه‌وه.
جگه له پاڵپشتی یاسا‌و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه له سه‌ره‌وه باسمانكردن، به پێی ئه‌و ده‌قه‌ی كه له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، رێفراندۆمی كوردستان پاڵپشتی ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه، چونكه ده‌ستووری كۆماری عێراق، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقی مه‌رجدار كردووه به پابه‌ندبوون به ده‌ستوور. به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستوور پێشیل بكریت و لایه‌نه‌كان پابه‌ند نه‌بن به ئه‌حكامه‌كانی، ئه‌وا عێراق به یه‌كپارچه‌یی نامێنیته‌وه وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو. واته هه‌روه‌ك چۆن گه‌لانی عێراق له ۲۰۰٥ بڕیاریان دا به ئاره‌زوومه‌ندانه یه‌كبگرن، ئاواش ده‌توانن به ئاره‌زوومه‌ندانه بریاری ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كگرتنه بده‌ن و مافی چاره‌ی خۆنووسین پیاده بكه‌ن.( له حاڵه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كه‌دا، كه ئه‌ویش پابه‌ند نه‌بوونه به ده‌ستوور).
راسته ئه‌م بڕگه‌یه‌ی كه باسی ده‌كه‌ین، له ناو دیباجه‌ی ده‌ستووردا ھاتووه، به‌ڵام ئه‌وه له ھێزه ده‌ستوورییه‌كه‌ی كه‌م ناكاته‌وه، چونكه دیباجه‌ی ده‌ستوور ھه‌مان ھێزی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ھه‌یه و، عێراق له ماوه‌ی رابردوودا، زیاتر له ٥٥ مادده‌ی ده‌ستوری پێشێلكردوون، كه گه‌وره‌ترین پاڵپشتی یاسایی بوو بۆ رێفراندۆمی كوردستان.