لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مانی كوردستان هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئیدانه ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران وێرای ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم، لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لەپەڕلەمانی كوردستان ئیدانەی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و داوای لێكۆڵینەوەی جدی له‌لایەنە پەیوەندیدارەكانی ھەرێم دەكات و ده‌ڵێت: “ئەو دەستە ڕەشەش ئاشكرا بكەن، كە لەپشتییەوە بووە”.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لەپەڕلەمانی كوردستان رایگه‌یاندووه
ئێمە لەلیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لەپەرلەمانی كوردستان، لەكاتێكدا ئیدانەی ئەو ھەوڵە نەزۆك و ترسنۆكانە دەكەین، ھاوكات داوا لەوەزارەتی ناوخۆ‌و ئەنجوومەنی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ھەرێم دەكەین لێكۆڵینەوەی جدی بكەن لەسەر ھێرشەكەو ئەو دەستە ڕەشەش ئاشكرا بكەن كە لەپشتییەوە بووە.
دەقی بەیاننامەكەیە:
شەوی ڕابردوو ھێرشێكی ترسنۆكانە لەدوورەوەو لەڕێگەی مووشەكی لەرزۆكەوە كرایەسەر ھەولێرو خۆشبەختانە ھیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتەوە، ئێمە لەلیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لەپەرلەمانی كوردستان، لەكاتێكدا ئیدانەی ئەو ھەوڵە نەزۆك و ترسنۆكانە دەكەین، ھاوكات داوا لەوەزارەتی ناوخۆ‌و ئەنجوومەنی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ھەرێم دەكەین لێكۆڵینەوەی جدی بكەن لەسەر ھێرشەكەو ئەو دەستە ڕەشەش ئاشكرا بكەن كە لەپشتییەوە بووە.
لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لەپەرلەمانی كوردستان
2020/10/1