له‌ كاتی هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ به‌لێنده‌رێكی ئه‌مریكی له‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د گیانی له‌ ده‌ستدا

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكرده‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ عێراق كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆری ماددی به‌ دوای خۆیدا هێناهێزه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا قوربانی گیانی هه‌بووه‌.

گوته‌بێژی پینتاگۆن به‌ میداكانی راگه‌یاندووه‌ ئه‌مڕۆ به‌ ده‌ مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و له‌ كاتی هێرشی مووشه‌كیه‌كه‌، به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی كه‌ له‌ نێو بنكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ بووه‌، به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوای كردووه‌.

هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ دوو جار هێرش بكرێته‌ سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه‌و هه‌روه‌ها له‌ كۆتاییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووش كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وله‌تی له‌ بابل كرایه‌ ئامانج

Back to top button