له عەفرينی رۆژئاوای كوردستان به هۆی تەقينەوەى ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه قوربانی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/03/023.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له رۆژئاوای كوردستان ته‌قیه‌وه، كه به هۆیه‌وه 12 كه‌س بوونه قوربانی كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر لە شارەدێی جیندەرێس-ی سەر بە شارۆچکەی عەفرین، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه روویدا و زیانی گیانی و ماددی به دوای خۆیدا هێنا.
میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان رایانگه‌یاندووه كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو روویدا و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە و سێ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
شارەدێی جیندەرێس لە هەشتی ئاداری ٢٠١٨‌دا له لایه‌ن سوپای توركیا داگیر كرا‌و شاره‌دێیه‌كی كوردیه و سه‌ر به عه‌فرینه