بارزانی و جێگری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبنەوە

خواكوڕك

هێمن هەورامی ئەندامی شاندی یاوەری بارزانی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، رایگەیاند، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا كۆدەبێتەوە”.

هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەشداری لە شاندی یاوەری بارزانی بە میدیاكانی راگەیاندووە، ئەمرۆ شەممە، 18ی شوبات سەرۆك بارزانی لەگەڵ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا كۆدەبێتەوە، ئەمەش بەگریگترین كۆبوونەوە پێناسە كرد”.

پێشتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و وەزیری بەرگری ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی ئێران و جێگری سەرۆكی كوێت، كۆمەڵێك بەرپرسی باڵای جیهان ئەنجامداوە و وابریاریشە هەر ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە حیدەر عەبادی و کۆمەڵێک سیناتۆری ئەمریکی دا كۆببێتەوە”.

هەروەها هێمن هەورامی ئەوەشی ئاشكرا كردبوو كە لەكۆبوونەوەی دا لەگەڵ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرا ( بارزانی) سەردانی ئێران بکات”.

Back to top button