لەم شارە كۆرۆنا به‌ رێژه‌يه‌كى زۆر لە ھەڵكشانە

ئاژانسی ئاڕتی لە عێراق لە رۆژی چوارشەممە رایگەیاند:” پارێزگای زیقاری باشوور بەرزترین ژمارەی ڕۆژانەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لێیە .”

پەیامنێری ئاڕ تی لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشکییەوە رایگەیاند، کە پارێزگای زیقار ئەمڕۆ هەزار تووشبوی كۆرۆناى تۆمار کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ نزیکەی 450 ی تۆمارکرد.”

ئەوەشی خستەڕوو، بەرزبوونەوەی توشبوون بە نەخۆشی لە پارێزگاکە دا لە دوای ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی فێرکاری ئەلحوسێن دێت بۆ گۆشەگیرکردنی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.”

 

س: ئاڕتى عه‌ره‌بى

Back to top button