پێنتاگۆن: گەورەترین هەڕەشە لە بەردەم هێزەکانمان بۆ لەناوبردنی “داعش” لە عێراق میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە

جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا ده‌لێ : گەورەترین هەڕەشە لە بەردەم هێزەکانمان بۆ لەناوبردنی “داعش” لە عێراق میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە.
خاتوو دانا سترۆڵ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلحوڕە” گوتی، “ئەمریکا لەڕێگەی تۆڕێکی گەورە لە هاوپەیمانێتی و هاوبەشییەوە هەماهەنگی دەوێت بۆ کارکردن لەسەر ئامانج و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، بەڵام لە ئێستادا ئاڵنگارییە سەرەکییەکانی ئەم ئامانجانە بریتییە لە ئێران و پالپشتێکردن لە تیرۆر لە سەرتاسەری ناوچەکە و دروستکردنی تۆڕێک لە میلیشیا و بریکار کە کار دەکەن لەسەر هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و، هێرش دەکەنە سەر هاوبەشەکانمان و هەڕەشە لە سەروەری و سەقامگیرییان دەکەن”.
سترۆڵ، ئەوەشی زیاد کرد، “ئاڵنگاری دووەم بریتییە لە تیرۆر و رێکخراوە توندڕەوەکان وەک داعش و ئەلقاعیدە کە کۆمەڵگە لاوازەکان لەناو دەبەن و هەوڵی تۆقاندنی خەڵکی دەدەن”.
دەربارەی عێراق سترۆڵ ئاماژەشی پێدا، “گەورەترین هەڕەشە لەسەر تواناکانمان بۆ لەناوبردنی داعش میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە لە عێراق کە هێرش دەکەنە سەرمان، بۆیە ئەمریکا هەمیشە مافی خۆی پاراستووە بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی”.
Back to top button