حکومەتی هەرێم نزیکە ٣٠ ملیار دینار بۆ قەزای سۆران تەرخان کرد
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت :” حکومەت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاک و خاوێنکردنەوە و چارەسەركردنی پاشماوەی شارەوانییەکان لە سنووری قەزای سۆران، 29 ملیار دینار خەرج دەکات.
لە راگەیێندراوێکدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاک و خاوێنکردنەوە و چارەسەری پاشماوەی شارەوانییەکان لە سنووری قەزای سۆران، بڕی 29 ملیار و 686 ملیۆن و 691 ھەزار دینار، بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر خەرج کرد.
هەر لە راگەیێندراوەکە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چۆنیەتی خەرجكردنی بڕە پارەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە خستووەتەڕوو:
– بڕی (١٤,٧٩٠,٦٩٨,٢٨٠) چواردە ملیار و حەوت سەدو نەوەد ملیۆن و شەش سەدو نەوەدو هەشت هەزار و دووسەدو هەشتا دینار بۆ (سۆران، ڕەواندوز، خەلیفان، سیدەکان، مەجیداوە، باڵەکیان، مەزنێ و سرێشمە) لەگەڵ گوندەکانی دەورووبەریان.
– بڕی (٨,٦٩٥,٧٢٨,٠٠٠) هەشت ملیار و شەش سەدو نەوەدو پێنج ملیۆن و حەوت سەدو بیست و هەشت هەزار دینار بۆ (مێرگەسوور، گۆڕەتوو، بارزان، بلێ، پیران، شێروان مەزن، دۆرێ، بازێ و نزار) لەگەڵ گوندەکانی دەورووبەریان.
– بڕی (٦,٢٠٠,١٦٥,٤١٢) شەش ملیار و دووسەد ملیۆن و سەدو شەست و پێنج هەزار و چوارسەدو دووازدە هەزار دینار خەرج کرا بۆ (چۆمان، حاجی ئۆمەران، قەسرێ، وەرتێ، گەڵاڵە و سمێڵان) لەگەڵ گوندەکانی دەوروبەری.