بە 9 مانگ نزیكی تەواوی دوو ساڵی ڕابردوو گەشتیاران هاتوونەتە هەولێر
بەپێی ئاماری دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، نزیکەی 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەراود بە هەشت مانگی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیاران %31 زیادی کردووە و بەپێی ئاماری گەشتیاریی هەولێر، لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا، نزیكی هێندەی دوو ساڵی پێشوو گەشتیار هاتوونەتە پارێزگاكەوە.
ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕای گەیاند، لە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ی ئەم مانگە، 1 ملیۆن و 723 هەزار و 188 گەشتیار هاتوونەتە هەولێر، لە كاتێكدا تەواوی ساڵی 2020 تەنیا 882 هەزار و 248 گەشتیار هاتبوون. واتە بەم نۆ مانگە 49% ڕێژەی گەشتیار بە بەراورد بە ساڵی پار زیادی كردووە.
كۆی تەواوی گەشتیارانی ساڵی 2019 و 2020 لە پارێزگای هەولێر، 1 ملیۆن و 860 هەزار و 236 گەشتیار بووە.