نەوت نرخێکى دیکەی پێوانەیى تۆمارکرد

ئەمڕۆ هەینى (15ی ئۆکتۆبەر-ی 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (84) دۆلار و (66) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (81) دۆلار و (91) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هەرچەندە لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین؛ نرخی نەوتی بەرزکردەوە.

Back to top button