شه‌پۆڵێكی به‌فرو باران بارين هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردووه‌ له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌فر ببارێت.

كه‌شناسی عێراق ده‌ڵێت: رۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌كاته‌كانی شه‌ودا باران بارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا ده‌بێت و له‌كاته‌كانی شه‌ویشدا به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت.

هه‌روه‌ها پێگه‌ی ئه‌كوا ویزه‌ری ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای جیهان پێشبینی كردووه‌ له‌ رۆژانی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی بارانێكی به‌خوڕهه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

Back to top button