لە کابینەی نۆیەم دا 840 ملیار دینار بۆ 884 پرۆژە خەرج كراوە.

 

روونکردنەوەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەبارەت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و بەردەوام بوون لە سەر پرۆژەکانی هەمەچەشنەی حکومەت روونکردنەوە دەدات .

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەردەوامی دەبێت و پارەبۆ پڕۆژەکانیش خەرج دەکرێ کە لە کابینەی نۆیەم دا 840 ملیار دینار بۆ 884 پرۆژە خەرج كراوە.

 

د.جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات ”حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەولێک دەدات بۆ رێکخستنەوەی خەرجی و داهاتی حکومەت و رێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی و لەو پێناوەشدا هەنگاوی کرداری نراوە بۆ بەردەوامی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و تەمویلکردنی پرۆژەکان و بەردەوامی دان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاونیشتمانیان”.

لە بەشیکی دیکە لە روونکردنەوەکەیدا گوتی :”بە پشتیوانی خوا و خەڵکی خۆمان، كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵ بێت و هەموو هه‌وڵێکی خۆشمان داوه‌ تاوەکو سه‌قامگیری بۆ خه‌ڵكی كوردستان مسۆگه‌ر بكه‌ین، کە لەپاڵ دابەشكردنی مووچە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامیان هەبووە و بەپێی ئەو داهاتەی کە لەبەردەست دا بووە لە کابینەی نۆیەم دا 840 ملیار دینار بۆ 884 پرۆژە خەرج كراوە.

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: “کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئەنجامدانی چاکسازی لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و رێگەگرتن لە بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی”.

Back to top button