
هونەرمەند کاوە ژاژڵەیی کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، هونەرمەند کاوە ئەحمەد حەسەن ناسراو بە “کاوە ژاژڵەیی، کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند کاوە ژاژڵەیی، لە 1977ەوە دەستی بە کاری هونەری کردبوو، سەرەتا لەگەڵ تیپی شانۆی لادێ كەسەر بە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵ بوو، بەشداری لە چەندین ئاهەنگ و بۆنەدا کردووە. دواتر لە 1978 لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر چەند کارێکی هونەری کردووە.
لە دەیەی هەشتاکاندا ژمارەیەک بەرهەمی دیکەی تۆمار کردووە و دوای دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی جارێکی دیکە بەشێک لە بەرهەمەکانی تۆمار کردووەتەوە.