سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووه‌وه

ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ هەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران وەک دامەزراوەیەکی گرنگیی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور. لەم ڕووەوە جەخت لە گرنگی ئامادەکردن و پەسەندکردنی ژمارەیەک پڕۆژە یاسای نیشتمانیی کرایەوە کە مافەکانی گشت پێکهاتەکان بپارێزێت لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

Back to top button