هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا راگیرا

خواكوڕك

سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك رايگه‌یاند:هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا راگیراوه‌، كێشه‌ش له‌ ئیمه‌ نیه‌ به‌ڵكو له‌ توركیایه‌.

(ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى) سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌  ڕاگه‌یاندوه‌” شه‌وی رابردوو، به‌ هۆی بوونی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه‌ له‌ توركیاوه‌، هه‌نارده‌ی نه‌وت راگیراوه‌ بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ پێویسته‌ نه‌وت به‌ڕێ نه‌كرێت بۆ توركیا، لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ش له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا پاش لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ بابه‌تی نه‌ناردنی نه‌وت بۆی ده‌ركه‌وت” كه‌ كێشه‌ له‌ توركیایه‌ نه‌ك كه‌ركوك.

Back to top button