عه‌بادی: چی به‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت؟ چۆن باسی رفاندنی خه‌ڵك ده‌كات؟ ئه‌و باندانه‌ كێن كه‌ ده‌ستگیركراون؟

خواكوڕك

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند” ده‌بێت ئه‌وانه‌ دادگایی بكرین به‌ شێوه‌یه‌كی داد په‌روه‌رانه‌، كه‌ تێوه‌گڵاون له‌ له‌ رفاندن و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵك، كه‌ پێكهاتوون له‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان.

(حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند” ده‌سه‌ڵاتداران زۆرێك له‌ بانده‌كانى ڕفاندنیان ئاشكرا كردووه‌ ، كه‌ به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وانه‌شی ئه‌و كارانه‌ ده‌گه‌ن سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی و به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تن.

سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌” كه‌ تاوانه‌كانى ڕفاندن، ئامانجی سیاسییان له‌ پشته‌وه‌یه‌، بۆیه‌ خانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌ پێكێهنراوه‌ و ئه‌نجامى باشى ده‌بێت، ئه‌وانه‌شی تا ئێستا كه‌ ده‌ستگیركراون له‌ شێوه‌ی باند، خۆاین به‌ حه‌شدی شه‌عبی ناساندووه‌ و له‌وانن، هه‌ندێكیشیان له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانن، بۆیه‌ فه‌رمانمان كردووه‌ كه‌ هه‌ر هه‌موویان زسا بدرێن و ده‌دگایی بكرێن، له‌ دوای ئه‌وانه‌ش ده‌بین كه‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌كریت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌ ناشرینه‌ بنبڕبكرێت.

Back to top button