گێلاس مێشك ئارام ده‌كاته‌وه چه‌ندان سودی تری گرنگی هه‌یه تا ئێستا نه‌تزانیوه
خواكوڕك
گێلاس یه‌كێكه له میوه به‌تام و خۆشه‌كان، كه مرۆڤ ئاره‌زووی خواردنی ده‌كات، هه‌روه‌ك له چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌وه زانراوه كه خواردنی گێلاس ده‌بێته هۆكاری ئارامركدنه‌وه‌ی مێشك و كۆمه‌ڵێك سودی تری هه‌یه.
گێلاس له‌به‌رئه‌وه‌ی كه میوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و خوێ كانزاییه‌كان، خواردنی گێلاس ده‌بێته‌هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی مێشك و خوێن له ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه و گرنگیشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ده‌مار و میز و رۆماتیزم و ئێسكیان هه‌یه
گێلاس میوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به خوێ كانزاییه‌كان و تینوێتی ده‌شكێنێت و گورچیله‌كانیش چالاك ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوه سروشتییانه‌ی كه بڕێكی زۆر پۆتاسیۆم و وزه ده‌دات به له‌ش به‌جۆرێك كه هه‌ر ده‌نكێكی 4 یه‌كه‌ی گه‌رمی تێدایه.
گێلاس دوو جۆری هه‌یه، ترشه‌كه‌ی كه به‌رگه‌ی پله‌ی به‌رزی گه‌رما ده‌گرێت و شیرینه‌كه‌شی كه له كۆتایی مانگی پێنج پێده‌گات و ته‌مه‌نی له ترشه‌كه‌ی درێژتره كه به‌ناوبانگترینیان له ئه‌مریكای باكووردا ده‌بێت
گێلاس به خوێ كانزاییه‌كانی وه‌ك پۆتاسیۆم ده‌وڵه‌مه‌نده كه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ رزگاربوون له خۆیی سۆدیۆمی زیانبه‌خش له ده‌ماره ره‌قبووه‌كان، شاره‌زایان رێنماییمان ده‌كه‌ن كه پێش نان خواردن گێلاس نه‌خورێت، چونكه ده‌بێته‌هۆی وه‌ستانی رژاندنی ترشه‌ڵۆكه‌كان و له ئه‌نجامیشدا به‌دهه‌رسی رووده‌دات
گێلاس بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه رۆماتیزمیان هه‌یه، چونكه یارمه‌تی ده‌دات له به‌رگریكردن له هه‌وكردن ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بخورێت
گێلاس مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن ده‌پارێزێت و هه‌ر كوبێك گێلاس 325 ملیگرام پۆتاسیۆم و 3 گرام ریشاڵی تێدایه
خواردنی گێلاس یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له ئارامكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی مێشك و خوێن له ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه هه‌ر بۆیه گێلاس زۆر گرنگه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ده‌مار و میز و رۆماتیزم و ئێسكیان هه‌یه .