پرته‌قاڵ سودی زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ گرنگترینیان ددان له‌كلۆر بوون ده‌پارێزێت

خواكوڕك

پرته‌قاڵ یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی كه‌ زۆر ره‌واجی هه‌یه‌، میوه‌یه‌كی ئیجگار به‌ سووده‌ وه‌ له‌شی مرۆڤ به‌ هه‌میشه‌یی پێویستی به‌ خواردنی پرته‌قاڵ هه‌یه‌. له‌ هه‌مانكاتدا پرته‌قاڵ میوه‌یه‌كی زۆر به‌ سوده‌ و كۆمه‌ڵیك سودی زۆر گرنگی هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ كه‌ بریتین له:-

  1. بۆ ئازاری سنگ و کۆکە و بە ھێزکردنی جگەر و تازەکردنەوەی سووڕی مانگانە لای ئافرەت و پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکان بەکەڵکە
  2. ئەگەر ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ ئاوی لیمۆی ترش تێکەڵ بکرێت دەبێتە ھۆی پاراستنی لەش لە زۆر نەخۆشی لەبەر ئەوەیە بەگەورەترین و بەسودترین میوەی زستانە دائەنرێت.
  3. پزیشکەکان خواردنی ئەم میوەیە بە شتێکی بەسوود دائەنێن بۆ کەم کردنەوەی قەڵەوی
  4. ھەروەھا بۆ تەوژمی بەرزی خوێن.
  5. مرۆڤ لەنەخۆشی ئێسقان دەپارێزێت و ددانەکان لەکلۆر بوون دەپارێزێت.
  6. ئەگەر ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ شەکردا بخورێت ئازاری ئەنفلونزا وھەڵامەت کەم دەکاتەوە.
  7. بۆ ئەوانەی کەتووشی (قرحھ)ی گەدە یا ریخۆڵەکانیان بوون نابێت بەزۆری بیخۆن.
  8. توێکڵی پرتەقاڵ: بۆ رۆماتیزم بەکەڵکە ئەوەش بەوەی کە بخرێتە سەر شوێنی ئازارەکە بۆ ماوەیەکی کەم ئازارەکەی لائەبات.
Back to top button