میسی گه‌یشته‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رشه‌ و بڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 300 ملیۆن یۆرۆیه‌

خواكوڕك

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە تاوەکو 2021 نزیکبووەتەوە و وردەکارییەکانی گرێبەستەکەشی ئاشکرابوون، كه‌ بڕیاره‌ تا ساڵی 2021 له‌ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌.

ربه‌پێی هه‌واڵی میدیا وه‌رزشییه‌كانی ئیسپانیا كه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌” مێسی تاوەکو 2021 لەگەڵ به‌رشه‌ دەمێنیتەوە و ئەگەری زیادکردنی ساڵێکی دیکەشی بۆ گرێبەستەکەی هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 300 ملیۆن یۆرۆیە، بۆیه‌ ئه‌و بڕه‌ش دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ یانه‌یه‌ك بیر له‌ كڕینی نه‌كاته‌وه‌.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری گۆڵ كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌” گرێبەستە تازه‌كه‌ی لیۆ 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، 44 ملیۆن بۆ یاریزانەکە و 56 ملیۆنیش بۆ باج دەبێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 300 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ بڵاوگرانا.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیش رایگەیاندوه‌” دواجار گفتوگۆییەکانی (بارتۆمیۆ) سەرۆکی یانەی به‌رشه‌ و (خۆرخی مێسی) باوک و بەڕێوەبەری کارەکانی مێسی ئەنجامیان هەبوو و هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە گەیشتنە رێککەوتن.

Back to top button