هه‌موو رۆژ گێزه‌ر بخۆ له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌

خواكوڕك

له‌ تازه‌ترین لێكۆڵینەوەیی پزیشكی ئاشكرای ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنی گێزەر بە شێوەیەكی رۆژانە مەترسیەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان كەم دەكاتەوە.

به‌ پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینەوەكە ئەوە ده‌ركه‌وتووه‌” كە گێزەر سەرچاوەیەكی سەرەكی پێكهاتەی دژە ئۆكسیدەكانە, ئەمەیش تایبەتمەندیەكی بەرگریی دژی نەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجە بە هەموو جۆرەكانیەوە زیادە دەكات هەروەها گێزەر دەوڵەمەندە بە سەوزەی كارۆتینی.
سەرەرای ئەمانەیش خواردنی گێزەر سودێكی گرنگی هەیە لە رێكخستنی رێژەی شەكر لە ناو خوێندا, (دكتۆر عیسام عەبدولجەلیل) پسپۆری خۆراكی ئەوەی خستووتە روو كە گێزەر بە هۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین A كە ئەم ڤیتامینە لە شیری دایكیشدا هەیە, رۆڵێكی پۆزەتیڤ دەبینێت لە بەهێز كردنی توانای جەستەی منداڵ.
هەروەها گێزەر یارمەتی بەهێزكردنی هەستی بینین دەدات و بە هۆی بوونی ڤیتامین A كە تێیدا بەرگری لە پاراستنی سەلامەتی پێست دەكات دژی تیشكی سەروو وەنەوشەیی.
توێژەران لە كۆتایی توێژینەوەكەیان ئامۆژگاریمان دەكەن بە خواردنی گێزەر لە ژەمەكانی رۆژانەی خواردندا چونكە سودێك بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

Back to top button