میوه‌ی كاڵه‌ك چاره‌سه‌ری ده‌یان نه‌خۆشی ده‌كات

خواكوڕك
كاڵه‌ك “گندۆره‌” میوه‌یه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ وه‌رزی هاوین كه‌ تامێكی شیرین و فێنكی هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینی جۆری C. یه‌ك په‌رداخ ئاوی كاڵه‌ك، هه‌ڵگری 56 كه‌لۆرییه‌ كه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
سووده‌كانی كاڵه‌ك بریتین له‌ مانه‌ی خواره‌وه‌:-
  1.  ره‌نگی پڕته‌قاڵی كاڵه‌ك نیشانده‌ری رێژه‌ی ماده‌ی ”بێتاكارۆتێن”ه‌، ئه‌م ماده‌یه‌ بۆ چاو به‌سووده‌ و پێستێكی جوان به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
  2.  له‌ كاڵه‌كدا رێژه‌یه‌كی باش ڤیتامینی جۆری C هه‌یه‌ كه‌ دژه‌ئۆكسیده‌ و به‌رگری له‌ جه‌سته‌ ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان.
  3.  میوه‌ی كاڵه‌ك نه‌خۆشیی سیل له‌ناو ده‌بات.
  4.  ئه‌و كه‌سانه‌ی جه‌سته‌یه‌كی كه‌م خوێنیان هه‌یه‌، به‌ خواردنی گندۆره‌ ئه‌م كێشه‌یه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
  5.  خواردنی ئاوی كاڵه‌ك له‌ كاتی ره‌مه‌زاندا پێویسته‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستكردن به‌ تینوویه‌تی.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” كاله‌ك بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ساڵی 1700ی زاینی له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا به‌رهه‌م هات و خرایه‌ بازاڕه‌وه‌.

Back to top button