پێش خه‌وتن ئه‌م خواردنانه مه‌خۆ كاره‌سات درووست ده‌كات
خواكوڕك
زۆرێك له‌خه‌ڵكی گرفتی كه‌م خه‌وی و ناڕێكی خه‌وتنیان هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان هۆكارێكی هه‌یه، به‌ڵام گومانی تێدانیه خواردن ڕۆڵی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌ناڕێكی خه‌وتندا.
له‌م باریه‌وه ماڵپه‌ری موبته‌دا ئاماژه‌ی به چه‌ند خۆراكێك داوه كه پێویسته به‌رله‌خه‌وتن نه‌خورێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیانی زیاتره له سود، كه بریتین له‌وانه:-
1. خواردنه‌وه غازیه‌كان: بڕێكی زۆر شه‌كر‌و كافاینی تێدایه‌و زیاتر مرۆڤ به‌ئاگا دێنێته‌وه ده‌بێته‌هۆی كه‌مخه‌وی.
2. كه‌ره‌وز: پێویسته به‌ر له‌خه‌وتن نه‌خورێت هه‌روه‌ها شوتی‌و خه‌یار چونكه بڕێكی زۆر ئاویان تێدایه مرۆڤ ناچار ده‌كات چه‌ند جارێك له‌خه‌و هه‌ستێت.
3. خواردنی چه‌ور: چونكه گرفت بۆ هه‌رسكردن دروستده‌كات و مرۆڤ ناچار ده‌كات نه‌خه‌وێت.
4. خواردنه‌وه‌ی كاكاو: چونكه بڕێكی زۆر كافاینی تێدایه‌و مرۆڤ ڕوبه‌ڕوی كه‌م خه‌وی ده‌كاته‌وه.
5. گۆشت: كاتێكی زۆریی پێویسته بۆ هه‌رسكردن، بۆیه گرنگه به‌رله‌خه‌وتن نه‌خورێت تاكو خه‌وێكی باشت هه‌بێت.
6. خواردنه‌وه‌ی كحول: هه‌رچه‌نده به‌شێك پێیان وایه یارمه‌تی خه‌وتن ده‌دات به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌ه‌وه زیان به‌خه‌وتنێكی ئارام ده‌گه‌ینێت‌و نارێكی له‌وخه‌وتندا دروست ده‌كات.