میوه‌ زۆرن به‌ڵام كامه جۆر میوه‌ ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات.؟

خواكوڕك

خواردن و خواردنەوەكان بەشێكن لە پرۆتین و هێز بۆ جەستەی مرۆڤ ئەگەر ڕۆژێك بەشە خۆراكێكی تەواو نەخۆین هەستە بە بێتاقەتی و برسێیەتی دەكەین، لەپاڵ ئەمەیشدا خواردنی خۆراك باش و تەندروست كاریگەریی تەواوی لەسەر تەندورستیی مرۆڤ دەبێت، لە هەمان كاتیشدا خواردنی خۆراكی تەندروست دەبێتە باشترین هۆكار بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی مرۆڤ.

وڵاتانی ئەورووپی بەگشتی لەپێناو جەستەیەكی تەندروست و دوور لە نەخۆشی، چەندین توێژینەوە لەسەر جەستەی مرۆڤ ئەنجام دەدەن بەتایبەت ژەمە خۆراكییەكان، بۆ ئەم مەبەستەش زانایانی وڵاتی كۆستاریكا توێژینەوەیەكیان ئەنجام داوە بۆ ئەوەی بزانن ئەو خۆراكانە چین كە كاریگەریان لەسەر تەمەنی مرۆڤ دەبێت، لە ئەنجامی توێژینەوەكە دەركەوتووە ئەو كەسانەی خۆراكی تەواو و تەندروست دەخۆن لە هەمان كاتدا ژەمە خۆراكیەكانیان لە كاتی خۆیدا دەخۆن ئەوانە تەمەنیان دەگاتە زیاتر لە 90 بۆ 100 ساڵی تەواو .

بەشێك لەو خۆراكانە كە پێویستە بە شێوەیەكی كردارەكەی لەلایەن مرۆڤه‌وه‌ بخوریت، تاوەكو بێبەش نەبن لە تەمەنێكی زۆر و جەستەیەكی تەندروست كه‌ بریتین له‌مانه‌:-

1_ مۆز یەكێكە لەو مێوانەی كە زۆرترین داواكاری و حەز لەسەرێتی و بەشێوەیەكی كردار لەنێو جەستەی مرۆڤ كار دەكات و ئەوەیشمان لەبیر بێت پڕە لە ڤیتامین كە سەرچاوەیەكی باشی پۆتاسیۆم و ڕیشاڵە.

2_ پاپیان یەكێكە لەو جۆرە میوانەی كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان و بە تایبەتی كاری لە نێو جەستەی مرۆڤ بریتیە لە دژە هەوكردنی جەستە .

3_ كوولەكەی شیرین و پەتاتەی شیرین و فاسۆلیای رەش ئەوانیش بەشێكن لەو خۆراكانەی پێویستە مرۆڤ هەفتەی 3 بۆ 4 جار ئەم ژەمە خۆراكە بخوات چونكە تەنیا میوەكان هۆكار نین بۆ بەخشینی جەستەیەكی تەندروست دوور لە نەخۆشی

Back to top button