ناوی ئەو (3) یاریزانە ئاشكرا كرا كە ركابەری لەسەر خەڵاتی گۆڵدن بۆی دەكەن

بەشێوەیەكی فەرمی ناوی ئەو سێ یاریزانە ئاشكرا دەكرێت كە ركابەری دەكەن لەسەر بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزان بۆ خوار تەمەن (21) ساڵان”.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە” كه‌ هەریەكە لە یاریزانان (عوسمان دیمبلی ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە) و (گابرێل خیسۆس یاریزانی یانەی مان سیتی) و (كیلیان مباپی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە”.

رۆژنامەی ماركا ئه‌وه‌شی باسكردوه‌” كه‌ ئەم خەڵاتە كە خەڵاتی (Golden Boy)ــە ساڵانە دەدرێتە ئەو یاریزانەی دەبێتە باشترین یاریزانی خوار تەمەن (21) ساڵان لە ئەوروپا”.

Back to top button