کۆمەڵی ئیسڵامی بالێکی گەورەی لێ جیادەبێتەوە

 بەهۆی سیاسەتی پاشکۆیەتی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان و بە شێک لە سەرکردایتی گۆڕان ترسی لە دابەش بوونی حزبەکەیان هەیە بەتایبەت دوای جیابوونەوەی باڵی نەهزەکان لەو حزبە، دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکانی ئایندەی کوردستان کەم دەکات.

بەرھەم ساڵح، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسی بە  ڕایگەیاند، کاتێک بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کشانەوە، کادیر و لایەنگرەکانی خۆیان ھیچ پێشوازییەکیان لێ نەکردن، چونکە ” خەڵکی دەزانێ دوای چوارساڵ بەشداریکردن لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کارێکی بێ مانایە تازە بڕیاری کشانەوە لە حکوومەت بدەیت، بەڵام ئەگەر زووتر بڕیاری کشانەوەیان بدایە، ئەوکاتە شەقام ھەڵوێستێکی جوانی دەبوو“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ”شەقام درک بەوە دەکات، شوازی کشانەوەی گۆڕان و کۆمەڵ جگە لە خۆڵکردنە چاوی خەڵکی، ھیچ شتێکی دیکە نییە“.

بە بڕوای ئەو چاودێرە سیاسییە، هەرچەندە پێشتر کۆمەڵی ئیسلامی ”شانازی بەوە دەکرد کە دەنگەکانی بۆ ھەڵبژاردنەکان زیاد دەکات“، بەڵام بەھۆی جیابوونەوەی بەشێک لە سەرکردەکانی ئەو حزبە کە بە باڵی (نەھزە)کان ناسرتزم، بەشێکی زۆر لە دەنگەکانی کۆمەڵ کەم دەکات، چونکە ”نەھزەکان خەڵکێکی زۆریان لەگەڵدایە، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ ئەوەی کۆمەڵی ئیسلامی نەتوانێت دەنگەکانی پێشووی بەدەست بھێنێت“.

ئاماژەی بەوەش دا، کۆمەڵی ئیسلامی شکستی بە لیستی ھاوبەشی لایەنە ئیسلامییەکان ھێناوە. گوتیشی: ”دوای بزووتنەوەی گۆڕان کەوتووە، چونکە ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەھۆی سیاسەتی دووفاقییانەوە بە درێژایی چوار ساڵی ڕابردوو، نە لەگەڵ ئەوە دابوون لە حکومەت بکشێنەوە، نە لەگەڵ ئەوەشدا بوون لەناو حکومەتدا بمێننەوە، بۆیە کۆمەڵی ئیسلامی، ناگات بەو خەونەی کە بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، دەنگەکانی زیاد بکات“

Back to top button