ئه‌مڕۆ چێڵسی و ئه‌رسناڵ یارییه‌كی ئاگرین ئه‌نجامده‌ده‌ن

ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی ئەرسناڵ وچێڵسی رووبەرووی یەكترده‌بنەوە”.

بڕیاره‌ یارییەكە له‌ كاتژمێر (11:00) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئیمارات) لەشاری لەندەن بەرێوەدەچێت، لەیاری چوونیشدا هەردوو یانە لەسەر یاریگای ستامفۆرد بریچی تایبەت بە یانەی چێڵسی بە ئەنجامی (0 – 0) یەكسانبوون”.

براوەی یارییەكەی ئەمرۆ راستەوخۆ دەگاتە یاری كۆتایی جامی رابیتەی ئینگلتەرا و لەوێش رووبەرووی یانەی مانچستەر سیتی دەبێتەوە كە دوێنێ لە یانەی بریستۆلی بردەوە”.

Back to top button