گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل: تا ئێستا ته‌نها 15 گوند كه‌وتۆته ده‌ست سوپایی توركیا

له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان 24، گوته‌بێژی یه‌كێنه‌ی پاراستنی گه‌ل ( یه‌په‌گه) له عه‌فرین ده‌لێـ”32 گرووپی جیاجیای سەر بە توركیا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە بۆسەر عەفرین دەكەن”.
بروسك حه‌سه‌كێ گوته‌بێژی یه‌كینه‌ی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه، له عه‌فرین له لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت”توركیا چاوەڕێی نەدەكرد یەوپەگە بەمشێوەیە بەرگری دەكات، بەڵكو پێیوابوو لە ماوەی ھەفتەیەكدا تەواوی عەفرین كۆنترۆڵ بكات، 32 گرووپی جیاجیای سەر بە توركیا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆسەر عەفرین دەكەن و تا ئێستا نزیكەی 15 گوندی سنووری عەفرین كەوتوونەتە دەست سوپای توركیا، راشیگەیاند: “سوپای توركیا بە ئەنقەست گوندەكانی ئێزدی و عەلەوییەكان بۆردوومان دەكات”.
گوتەبێژی یەپەگە ئاماژەی بەوەشدا: “بەرامبەر ئیدلب، عەفرین كرایە قوربانی، رووسیا گڵۆپی سەوزی بۆ ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا ھەڵكرد، هه‌ر له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر به‌نداوی عه‌فرین ئه‌و گوته‌بێژه‌ی یه‌په‌گه گوتیشی “ئەگەر بەنداوی عەفرین بتەقێتەوە، تەواوی شارەكە دەكەوێتە ژێرئاو”.