هه‌ولێر ته‌حدای كرد: كێ ده‌چێته عه‌فرین بابێته دێگه‌ڵه
گروپێكی چاڵاكوانی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان چه‌ند كۆسته‌رێك گرتووه، له پازگه‌ی دێگه‌ڵه دایناوه كه ماوه‌یه‌ك بوو چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له‌سه‌ر عه‌فرین خه‌ریكی موزایه‌ده بوون، بانگێشتی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه زیاتر له 400 گه‌نجی خۆبه‌خش به‌ته‌مان بچن بۆ عه‌فرین له‌لایان پارتیه‌وه، رێگریان لێده‌كرێت، ئه‌مه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه پارتی زیاتر له 15 كۆستهری له دێگه‌ڵه راگرتووه، بانگه‌وازی ده‌كات بۆ چوون بۆ عه‌فرین به‌ڵام هیچ لایانێكی سیاسی و خۆبه‌خشێك ئاماده نه‌بووه تاوه‌كو ئێستا بچێته عه‌فرین”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی رێكخه‌ری كۆستهرهكانی دێگه‌ڵه بۆ ناردنی گه‌نجانی به‌ناو خۆبه‌خش بۆ عه‌فرین، بهخواكوركی راگه‌یاند له كاتژمێر 12ی رۆژی پێنج شه‌ممه، ده‌ستمان كردووه به بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك ته‌مایی چوونی بۆ عه‌فرین هه‌بێت له‌رێگا كۆستهرهوه بیگوازینه‌وه بۆ رۆژئاوایی كوردستان كه پێشتر چه‌ند خه‌ڵكێكی ده‌مووچاو پێچراوی سه‌ر به ده‌زگا مخابه‌راتیه گومانهوهكان ره‌وانه كرابوون بۆ دروست كردنی هه‌ڵمه‌تی میدیایی بۆ ئامانح و مه‌به‌ستی”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ، بێگومان كه‌س ئاماده نیه بچێته كه‌ركووك و خورماتوو، به‌ڵام بۆ عه‌فرینیش كه‌س ئاماده نابێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت رووی ره‌شی ئه‌وان به‌جوانی پێشانی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ین، كه ئه‌مانه هیچ هاوسۆزیهكان نیه بۆ عه‌فرین، ته‌نها خه‌ریكی چه‌واشه و ره‌شكردنی راستیه‌كانن بۆیه ئێمه تهحدامان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌یه بچێت بۆ عه‌فرین”.