قوباد تاڵەبانی: یەكێتی دەبێت كۆتای بە لیستی گیرفان بێنێت
لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی هەڵبژاردنی گشتی لە عێراق, “قوباد تاڵەبانی” لەبارەی كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوە, پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند “دەبێت هەڵبژاردنی كاندیدەكانی یەكێتیی لەسەر بنەمای دڵسۆزی و لێهاتوویی و كارامەیی بێت و كۆتایی بەلیستی گیرفان و مەحسوبیەت بهێنرێت”.
ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 10 ی 2 ی 2018، “قوباد تاڵەبانی” لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە : “هەڵبژاردنی كاندیدەكانی یەكێتیی بۆ پەرلەمانی عێراق، دەبێت لەسەر بنەمای دڵسۆزی، لێهاتوویی و كارامەیی بێت”.
“قوباد تاڵەبانی” ئاماژەی بەوەشكردووە: “لەدیاریكردنی كاندیدەكاندا دەبێ كۆتایی بەلیستی گیرفان و مەحسوبیەت بهێنرێت، یەكێتیی و پاراستنی یەكێتیی بكرێتە ئەركی هەمووان”.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وابڕیارە رێكەوتی 12 ی 5 ی 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و لەو چوارچێوەیەدا و لە ئێستادا لایەنە سیاسییەكان سەرقاڵی دیاریكردنی كاندیدەكانیانن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكە.