ئەندام پەرلەمانێكی یەكێتی داوای دادگای كردنی سەربەخۆ خوازانی كوردستان دەكات
دوای ئەوە گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ی ئۆكتۆبەر بە رێككەوتن لەگەڵ سوپای پاسداران و میلیشاكانی حەشدی شەعبی %51ی خاكی كوردستانیان فرۆشت, لەگەڵ ئەوەی گەلی كوردستان داوای داگایی كردنی خیانەتكارانیان كرد, بە ڵام لە ئێستادا خیانەتكاران داوای دادگای كردنی سەربەخۆ خوازان دەكەن.
قادر رەزگەیی، ئەندامی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی , پەرلەمانتاری یەكێتی, لە لێدوانێكی میدیاdی بۆ میدیایەكی یەكێتی دەلێت:” ناكرێت لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكانی 16ی 10ی 2017 بكرێت بەلكو پێویستە لێكۆڵینەوە لەئەنجامدانی ریفراندۆم و دەرئەنجامەكانی بكرێت كە هۆككارو هەولێك بوو بۆ شكست پێهێنانی حكومەتی عێراق و دابەشكردنی خاكی عێراق.
ئەو ئەندامەی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی دەشلێت:” دەبێت ئەنجامدەرانی ریفراندۆم و سەربەخۆی خوازان دادگای بكرێن, چونكە پڕۆژەی سەربەخۆی كوردستان پڵانی دوژمنانی عێراقە.