یاریزانێكی ئیتاڵی و كاپتنی یانه‌ی فیۆرێنتینا له‌ ته‌مه‌نی 31ی ساڵی كۆچی دوایی كرد

ئاژانسه‌ جیهانیه‌كان، هه‌والی كوچی دوایی  داڤیدی ئاستۆرى، یاریزانى ئیتاڵى و كاپتنى یانه‌ى فیۆرێنتینا له‌ ته‌مه‌نی 31ی ساڵی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ ئاشكرا ده‌كه‌ن”.

ئاژانسه‌كانی جیهان له‌كاتێكدا هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌، كه‌ تاوه‌كو ئێستا یانه‌ى فیۆرێنتینا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراست نه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌گوه‌ێره‌ی میدیا جیهانیه‌كان” ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/3/2028، داڤیدی ئاستۆرى، یاریزانى ئیتاڵى و كاپتنى یانه‌ى فیۆرێنتینا، كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى یانه‌كه‌ى له‌ هۆتێل ماونه‌ته‌وه‌ بۆ یاریی یانه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر یانه‌ى ئۆدینیزى، گیانى له‌ده‌ست داوه‌”.

شایانی باسه‌”ئاستۆرى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا 14 جامى جۆراوجۆرى به‌ده‌ست هێناوه‌، یه‌كێك بوو له‌ به‌رگریكاره‌ به‌هێزه‌ ئیتاڵییه‌كان و یانه‌كه‌شى.

Back to top button