كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ئاشكرا كرا.
ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له لێدوانێكدا ده‌ڵێت.” كه مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت به‌م نزیكانه.”
له‌و باره‌وه، (د.شێرکۆ جەودەت) ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانەوە، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه.” كه به‌پێی زانیارییه‌كانی ئیمه كه له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی باوهڕپێكراوای نێو هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند به‌رده‌ستمان كه‌وتووه، پێش نه‌روۆز و له رۆژی دووشه‌ممه كه ده‌كاته 19/3/2018، مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.”
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، باسی ئه‌وه‌شی كرد.”ڕۆژی ھەینیی ڕابردوو 16/3/2018، نوێنەرەکەی حەیدەر عەبادی لە ڕێوڕەسمی شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا گوتوویەتی پێش نەورۆز مووچە دابەش دەکرێت، ھەروەھا حکوومەتی عێراق بڕە پارەیەکی زۆری بۆ لقی ھەولێری بانکی ناوەندی ناردووە“.
ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەش کرد، کە ئەو پارەیەی دابەش دەکرێت، “ھی مانگی 11ی 2017 یه و بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت”.