مان یوناتید مان سیتی وه‌ستاند و خه‌ونی بوون به‌ پاڵه‌وانی له‌ گۆڕنا له‌ سه‌ر ده‌ستی مۆرینهۆ.

لە یارییەکانی هەفتەی 33ی خولی ئینگلتەرا،یانەی مانچستەریونایتد تاڵاوی شکستی بە یانەی مانچستەرسیتی چەشتوو ئاهەنگی بردنەوەی نازناوەکەشی لێ تێکدا.”

مانچستەرسیتی لە یاریگای ئیتحادی تایبەت بە خۆی میوانداری شەیتانە سوورەکانی مۆرینیۆ کردوو لە ئەنجامدا (3-2) یاریەکەی پێدۆراند.
لە گێمی یەکەمی یاریەکە مانچستەرسیتی توانی کۆنتڕۆڵی یاریەکە بکات و دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 25و30 لە لایەن کۆمپانی و گۆندۆگان تۆمار بکات و گێمی یەکەم (2-0) بە سوودی خۆی بە کۆتا بێنێت.
لە گێمی دووەم یانەی مانچستەریونایتد جیاواز دەرکەوتوو توانیشی  سێ گۆڵ لە خولەکەکانی (53 و 55 و 69)  لە لایەن یاریزانان (پۆگبا دوو گۆڵ و سمۆلینگ گۆڵێك) تۆمار بکات و یانەی مانچستەرسیتی توشی دۆڕان بکات و  ئاهەنگی بردنەوەی خولەکەی بۆ هەفتەی داهاتوو دوابخات.
بەم شکستە مانچستەرسیتی بە 84 خاڵ پێشەنگی خولەکەیەو یانەی مانچستەریونایتدیش بە 71 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

https://www.youtube.com/watch?v=TWmG_NcWxhE

Back to top button