ئه‌م شه‌و به‌رشه‌لۆنه‌ و ئیشبیلیه‌ یاری كۆتایی جامی شا ئه‌نجامده‌ده‌ن.

بریارە ئەمرۆ لەیاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئیشبیلیە رووبەرووی یەكترببنەوە و یارییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر (10:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (واندا میترۆ پۆلیتانۆ) تایبەت بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەرێوەدەچێت”.

ئه‌وه‌ی زاندراوه‌ كه‌ یانەی بەرشلۆنە لەم وەرزە بە ئاستێكی زۆر نایاب تێپەربوو ، بەڵام لەدواین یاری چامپیۆنس لیگ بە یانەی رۆما دۆرا و ماڵئاوایی كرد ، بۆیە رێرەوی وەرزەكەی (180) پلە گۆڕی”.

ئەرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە بەدوای یەكەم نازناو دەگەرێت لەگەڵ یانەی بلاوگرانا ، بۆ ئەمەش دەیەوێت لە جامی شای ئیسپانیا دەست پێبكات و لەهەفتەی داهاتوو لە نازناوی لالیگا كۆتایی پێبهێنێت”.

هەرچی یانەی ئیشبیلیەیە ، دەیەوێت ئەم وەرزە بە بردنەوەی نازناوی جامی شای ئیسپانیا راست بكاتەوە چونكە نەیتوانی سەركەوتووبێت لە گەیشتن بە بلیتێك كە وەرزی داهاتوو بیگەینێتە چامپیۆنس لیگ”.

Back to top button