ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌یان هه‌یه‌ با گه‌نمه‌ شامی بخۆن.

خواردنی گه‌نمه‌شامی سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها تامێكی خۆشی هه‌یه‌، گه‌نمه‌شامی داده‌نرێت به‌ سه‌وزه‌ و هه‌روه‌ها به‌ دانه‌وێڵه‌ش، بۆ یه‌كه‌مجار چاندنی گه‌نمه‌شامی له‌ مه‌كسیك و باكووری ئه‌مه‌ریكا بووه‌.

سووده‌كانی بۆ ته‌ندروستی:

*سوودی بۆ چاو هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر (كارۆنیتات)ی تێدایه‌ كه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی چاو ده‌تپارێزێت هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌بونی ڤیتامین A له‌ پێكهاته‌كه‌یدا توانای بینین زیاد ده‌كات و ڕێگه‌ی ده‌گرێت له‌ كزبوونی چاوه‌كان به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌.
*سوودی بۆ قژ هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ وشكی و هه‌ڵوه‌رین ده‌یپارێزێت.
*سوودی بۆ پێست هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماده‌ی دژه‌ ئۆكسیدی تێدایه‌ كه‌ سوودی بۆ پێست زۆره‌.
*زه‌یتی گه‌نمه‌شامی سوودی زۆری بۆ نه‌خۆشی دڵ هه‌یه‌، چونكه‌ ترشی (ئۆمێگا 3)ی تێدایه‌.
*كرداری هه‌رس ئاسان و رێكده‌خات.

*به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه‌ له‌ گه‌نمه‌ شامیدا هه‌ن ڕێگه‌ ده‌گرن له‌ هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن.

Back to top button