توێكڵی لیمۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ كووشندانه‌یه‌ به‌كاری بهێنه‌.

توێکڵى لیمۆ لە زۆر بواردا بەکاردەهێنرێت چ بۆ چێشت لێنانبێت یان پاککردنەوە و نەهێشتنى بۆنى ناخۆش، توێکڵى لیمۆ لە خودى لیمۆکە خۆى زیاتر ڤیتامین C تێدایە و کالۆرى و چەورى تێدانییە، دەبێت وریابیت لە کاتى بەکارهێنانیدا چونکە زیاد لە ڕاددە خواردنى دەبێتە هۆى کەمکردنى کێش و بۆ ئەو کەسانە خراپە کە لاوازن.”

سوودەکانى توێکڵى لیمۆ بۆ له‌شی مرۆڤ:-

• دژى شێرپەنجەیە، کاریگەرى هەیە لەسەر شێرپەنجەى مەمک و پێست.
• باشە بۆ هەرس و سیستەمى بەرگرى، باشە بۆ نەخۆشى ئەنفلۆنزا، هەروەها کردارى هەرس ئاسان دەکات.
•کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە، لەبەر ئەوەى دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین C کە سوودیان هەیە بۆ ڕیکخستنەوەى پەستانى خوێن و لێدانى دڵ.
• کێشەکانى پێست چارەسەر دەکات، ترشى ستریک لە توێکڵى لیمۆدا هەیە و یارمەتیت دەدات لەسەر نەهێشتنى چرچى دەموچاو و پەڵەى ڕەش و پەڵەى دواى زیبکە.
• کێشەکانى ددان چارەسەر دەکات، باشە بۆ نەهێشتنى خوێن بەربوونى پوک و سپیکردنەوەى ددان.
• پارێزگارى لە بەهێزى ئێسکەکان دەکات، ئێسک دەپارێزێت لە شکان و درز و ئێسکە نەرمە.
• دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و وزەت پێدەبەخشێت.

Back to top button