له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا ته‌نها ئه‌م خۆراكانه له بیرمه‌كه‌ن
ئه‌م مانگه وه‌رزی تاقیكردنه‌وه‌كانه بۆ قوتابیانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان،بۆیه گرنگه جگه له خۆپه‌روه‌رده‌كردن و هه‌وڵ و ماندوبوون،گرنگیش به ته‌ندروستی بده‌ین و به‌تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و یادگه‌ی و توانای بیرهاتنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانیان هه‌یه .
به پێی سایتی (Bbcgoodfood) چه‌ند جۆرێك خۆراك هه‌ن كه سودی زۆریان له‌سه‌ر توانای بیرهاتنه‌وه هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن :
* ماسی : چونكه ترشه ئه‌مینیه‌كان و ڤیتامینات تێدایه و یارمه‌تی به‌هێزكردنی مێشك ده‌ده‌ن .
* توو : ڕۆلێكی گرنگی هه‌یه له پاریزگاریكردن له توانای مێشك ،مێشك چالاك و به ئاگا ده‌كات .
* ته‌ماته: ماده‌ی دژه ئۆكسیدی تێدایه و پارێزگاری له مێشك ده‌كات و ڕێگری له بیرچونه‌وه ده‌كات .
*ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین Bوه‌ك هێلكه‌و مریشك و سه‌وزه‌وات .
*بیبه‌ری ترش و ترشه‌مه‌نییه‌كان : ته‌كیز زیاد ده‌كه‌ن مێشك له بیرچوونه‌وه ده‌پارێزن .
*بڕۆكلی :سه‌رچاوه‌ی به‌هێزی ڤیتامینهكانهو كارله‌سه‌ر چالاككردنی مێشك و به‌هێزكردنی ده‌كات .
*چه‌ره‌ساته‌كان :یارمه‌تی پێدانی خۆراكی جه‌سته‌ده‌دات یادگه به‌هێز ده‌كات.