رۆتاڵدۆ باس له‌ هاتنی نیمار و بردنه‌وه‌ی تۆپی ئاڵتونی 2018 ده‌كات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەرنامەی Jugones رۆناڵدۆ بۆ یەکەم جار باسی بردنەوەی تۆپی زێڕێنی 2018 و هاتنی نەیمار دەکات و رایدەگەیەنێت هێشتا زووە باس لە بردنەوەی تۆپی زێڕین بکرێت و هاتنی نەیماریش تەنها دوورە لە راستییەوە.”

لەوەڵامی پرسیارێکدا لەسەر تۆپی زێرینی 2018 کاتێک ئاڕاستەی کرا، رۆناڵدۆ رایگەیاند وابزانم ئەوە هێشتا زۆر زووە تا قسە دەربارەی بکەین، دواتر لەسەر هاتنی نەیمار بۆ ریاڵ مەدرید رایگەیاند من ماوەی 8 ساڵە لە ریاڵ مەدریدم و  قسە دەربارەی 50 یاریزان کراوەو کەسیش نەهاتووە.”

هەر لەسەر هاتنی نەیمار بۆ ریاڵ مەدرید” وتی ئێمە خاوەنی باشترین یاریزانەکانی جیهانین و لە ئێستادا باشترینەکان لە ریاڵ مەدریدن وەکوو بنزیمەو بەیڵ و ئەسینسیۆ و یاریزانەکانی تر، لە کۆتایدا رایگەیاند بە بێ هیچ گومانێک یانەی ریاڵ مەدرید باشترین یانەی جیهانە.”

Back to top button