بۆ ئەوەی لە گێژی بەدوور بیت لە رەمەزاندا پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکە

لەدوای بەربانگ، ھەندێک لە رۆژووگران تووشی گێژبوون و شەکەتی دەبن، بەھۆی گۆڕانکاری لە سیستمی خۆراکیاندا، پێگەی ” hiamag” بۆ ھاوکاریکردنی رۆژووگران باس لە چەند رێنماییەک دەکات.
 
بۆ ئەوەی گێژنەبیت و ھاوشێوەی رۆژانی ئاسایی بیت، ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە:
 
١-بایەخ بە خواردنی خورما بدە، لەکاتی رۆژوو شکاندن.
 
٢-کاتێک پارچەیەکت شیرینی دەخۆیت، ئاو بخۆرەوە بەدوایدا، بۆ ئەوەی جێگای کەمی شلەمەنی بگرێتەوە لە لەشدا.
 
٣-دوای رۆژوو شکاندن، بە زەڵاتە یان شۆربا دەستپێبکە، پاشان دوای نیو کاتژمێر ژەمی سەرەکی بخۆ.
 
٤-ھەوڵبدە ژەمی سەرەکیت پێکھاتبێت لە پرۆتین و ریشاڵی و نیشاستەکان.
 
٥-راستەوخۆ دوای ژەمی ئێوارە مەخەوە.
 
٦-دوو کاتژمێر دوای نان خواردن، وەرزش بکە.
 
٧-لەدوای ژەمی ئێوارە راستەوخۆ شیرینی مەخۆ.
 
٨-پاش یەک کاتژمێر لە نان خواردن، ئینجا خواردنەوە کافاینەکان بخۆ، وەک چا و قاوە.
 
٩-ھەوڵبدە رۆژانە خواردنەکانت بگۆڕە، پێویستە جۆراوجۆر بێت.
Back to top button