گه‌ر رۆژانه‌ هێلكه‌یه‌ك بخۆی چ سودێكت پێده‌گات زانیوته‌.؟

خواردنی هەردوو بەشی هێلکە زەردێنە و سپێنە، ڕێگایەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامینەکان و مادە ئەندامییەکان، هەروەها وەک خۆراک و پڕۆتین بەکاردێت، زۆرێک لە پسپۆڕان هاوڕان لەسەر ئەوەی خۆراکێک هێلکەی تێدا بێت، بە خۆراکێکی تەندروست دادەنرێت.”

لە تازەترین توێژینەوەکانی خۆراکی، دەرکوتووە.” كه‌ خواردنی هێلکە لە ژەمی بەیانیاندا، بە بەراورد بە خواردنەکانی تر یان هەر جۆرە خواردنێک لەو ژەمە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خۆراکە شیرین و چەورەکان کە پێویستن بۆ جەستە، بۆیە خواردنی هێلکە لە ژەمی بەیانیاندا گرینگی زۆری هەیە و بە تەندروستی دەتهێڵێتەوە.

سوده‌كانی خواردنی هێلكه‌ بریتین له‌:-

١. هێلکە پڕە لە ماددەی خۆراکی.

٢. ڕێژەی کۆلیسترۆلی بەرزە، بەڵام زیان بە کۆلیسترۆلی خوێن نادات.

٣. هێلکە کۆلیسترۆلی باش زیاد دەکات.

٤. دەبێتە هۆی کەم بوونی مەترسی نەخۆشی دڵ و ئەگەری دوورخستنت لە جەڵتە دەکات.

٥. هێلکە پێکدێت لە دژە ئۆکسید، کە کاریگەری بە سوودی هەیە بۆ چاو.

٦. پڕە لە ماددەی پڕۆتین.

٧. هێلکە یەکێکە لە خۆراکەکان کە بە تێری دەتهێلێتەوە، هەر لەبەر ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی کێش.

Back to top button