دیخیا باس له‌ چوونی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانیا، دیخیای گۆڵپارێزی یانەی مانچستەریونایتد باس لە هاتنی دەکات بۆ ریزەکانی  یانەی ریاڵ مەدرید و دەڵێت نازانم لە داهاتوودا چی رودەدات.”

دیخیا دەڵێت من نازانم دەبمە گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام دڵخۆشم لە یانەی مانچستەریونایتد و لە ئێستاشدا دەمەوێت نازناوەکان ببەمەوەو منیش وەکوو هەموو یاریزانێکی تر حەز بە بردنەوەی نازناوەکان دەکەم.

دەشڵێت وابزانم فلۆرنتینۆ پێرێز ژمارە تەلەفۆنی منی لا نیەو هیواش دەخوازم من ئارام بم لە کۆتا رۆژەکانی بازاری گواستنەوەی یاریزانان لە کۆتایی مانگی هەشتدا ،بەڵام لەم شوێنەی ئێستا منی لێیە دڵخۆشم و  ئەوە شوێنی منەو پێویستم بە بردنەوەی نازناوە گەورەکانە وەکوو هەموو یاریزانێک.

Back to top button